کوردستانی
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده خوێندكارانى پۆلى 12 ئاگادارده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لیژنه‌ى باڵاى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی رایده‌گه‌یه‌نێت، له پشووه‌كاندا تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و پشوو نییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم هاتووه "وەك لە خشتەی راگەیەندراوی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بڵاوكراوەتەوە بە فەرمی، تاقیكردنەوەكان لە رۆژانی دیاریكراوی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن بەبێ هیچ گۆڕانكارییەك، رۆژانی پشووش تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێن".
ئەو بڕیارەی وه‌زاره‌تى پەروەردە لە كاتێكدایە، هه‌فته‌ى داهاتوو رۆژى یه‌كشه‌ممه پشووى فه‌رمییه و له هه‌مانكاتدا تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى دوانزه‌كان هه‌یه.
ع