کوردستانی
نێچیرڤان بارزانى: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه یه‌كێتى له‌پشت سوتانى بازاڕى هه‌ولێر بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى سوتانى بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه یه‌كێتى له‌پشت ئه‌و كاره‌وه بێت.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییە كە یەكێتیی وەكو حزب پاڵپشتی سوتاندنی بازاڕەكانی هەولێرو كەركوكی كردبێت".
باسى له‌وه‌شكرد " ره‌نگه وەكو كه‌س یان ئەندام یاخود پێشتر ئەندام بن، ئێستا ئەمە بابه‌تێكى ترە، بەڵام وەكو هێزێكی سیاسی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى وا نییە كە یەكێتیی وەكو هێزێكی سیاسی لەپشت ئەم بابه‌ته‌وه بێت".
ئه‌و لێدوانه‌ى نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان له دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ڤیه‌نا هات له‌و وڵاته.
ع