ئابووری
زیانى 10 ملیۆن دۆلار بهر فڕۆكهخانهى سلێمانى كهوتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە.
هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەماوەی ئەو 14 مانگەی کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا راگیراون زیانی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە".
ئاماژەی بەوەش کرد "له 35% ی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەهۆی بڕیارەکەی تورکیاوە راگیراوە، بڕیاریشە هەتاوەکو 7ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ راگرتنی گەشتەکان بەردەوامبێت".
ساڵى رابردوو وڵاتى توركیا راگرتنى گهشتهئاسمانییهكانى خۆى بۆ فڕۆكهخانهى سلێمانى راگهیاند و تا ئێستا سێ جار وادهكهى درێژكردووهتهوه.
ع