کوردستانی
پارتى بایكۆتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌واى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڕیاریدا بایكۆتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بكات و ئه‌ندامێتیى خۆى هه‌ڵپه‌سارد.
له راگه‌یه‌ندراوێكى فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هاتووه "ئەندامێتیی خۆمان هەڵپەسارد و ئه‌وه‌ش پەیوەندیی بەو کارە نایاساییانەوەیە کە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەیانکات".
باس له‌وه‌شكراوه "لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا پێشێلی بەندەکانی ماددەی 140ی دەستور کراوه".
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ماوه‌یه‌كى بایكۆتى پرسه گشتییه‌كان ده‌كات و پێشتریش بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى كرد و دواتریش بڕیاریدا به‌شداریی بكات.
ع