کوردستانی
دڵنیایی بە هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزیری پێشمەرگەی حكومهتى هەرێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، كێشەی ئەو هێزانە چارەسەردەكەین كە بێبەشبوون لە هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند "لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ تیمی راوێژكارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان لەبارەی كێشەكانی چەند لیوا و فەوجێكی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆمان كرد كە بێبەشبوون لەو هاوكارییە داراییەی هاوپەیمانان و دەبێت بە زووترین كات كێشەكان چارەسەربكەین كە هێزەكانی پێشمەرگە سوودمەند بن لەو هاوكارییە داراییەی مانگانە دەبەخشرێت بە پێشمەرگە".
وتیشی "ئەو هاوكارییە داراییەی هاوپەیمانان بە هۆكاری چەند كێشەیەكی ئەمنی و تەكنیكییە كە دەبێت بە زووترین كات كێشەكان چارەسەربكەین و گۆڕانكاری بكەین بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەموولایەك تاوەكو پێشمەرگە قارەمانەكان بە گشتیی سوودمەندبن لەو هاوكارییە داراییەی مانگانە دەبەخشرێت بە پێشمەرگە".
پێشتر وهزارهتى پێشمهرگه پێدانى بڕه پارهیهكى وهك هاوكاریی به هێزهكانى پێشمهرگه راگهیاند كه مانگانه زیاتر له 400 ههزار دیناره و پارهكه له لایهن هاوپهیمانانهوه تهرخاندهكرێت.
ع