کوردستانی
هه‌ر خێزانێكى ئاواره چوار ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییه‌ى عه‌ربه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر خێزانێكى ئاواره كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بڕى چوار ملیۆن دینارى پێده‌درێت.
دابان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری ناحییەی عەربەت به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند " لەم هەفتەیەدا بە دوو كاروان سەرجەم ئەو خێزانانە ئاوارانەی كە لە كەمپی ئاشتی لەناحیەی عەربەت ماون دەگوازرێنەوە زێدی خۆیان كە ژمارەیان 290 خێزانە".
باسى له‌وه‌شكرد "بۆ هەر خێزانێكیش بڕی چوار ملیۆن دینار و كۆمەڵێك پێداویستی ناوماڵیان بۆ دابیندەكرێت، بەوجۆرەش كۆتا كەمپی ئاوارەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دادەخرێت".
وتیشى "تائیستا بە چەند كاروانێك 560 خێزانی ئاوارە كە لە كەمپی ئاشتی لە ناحیەی عەربەت نیشتەجێبوون گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان پێشتر كەمپەكە نزیكەی 850 خێزانی ئاوارەی تێدا نیشتەجێبوون".
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ده‌ستكراوه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى كه‌مپه‌كانى هه‌رێم و له عه‌ربه‌تیش كه‌مپى ئاشتى ده‌ست به گه‌ڕاندنه‌وه‌یان كراوه.
ع