کوردستانی

فراکسیۆنی پارتی پشتگیری لە بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنی پارتی پشتگیری لە بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا پشتیوانی له‌ بڕیارێكی حكومه‌ت ده‌كات كه‌ باس له‌ راسپاردنی لێژنه‌یه‌كی یاسایی ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی كاسبكاران و كرێنیشان.

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاندووە "وه‌ک ئاگادارن له‌گه‌ڵ ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌، باری سه‌رشانی خه‌ڵک و کاسبکاران و کرێنشینان قورستر بووه‌، بۆیه ئێمه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت کوتله‌ی وزاری پارتی له‌ حکومه‌ت، له‌ په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ بووینه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌کی یاسایی و که‌مکردنه‌وه‌و به‌خشینی کرێی کرێنشینانی حکومی و هاوڵاتی وهاوکاربوونی خه‌ڵکی کوردستان، خۆشبه‌ختانه له‌ کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و بابه‌ته‌ بۆته‌ بڕیارو لیژنه‌ی یاسایی حکومه‌ت راسپێردراوه‌ بۆ ئاماده‌کردنی ڕه‌شنووسی بڕیاره‌که‌".

ئەوەشخراوەتەڕوو "وه‌ک فراکسیۆنی پارتی پشتیوانی ته‌واو له‌ هه‌نگاوی حکومه‌ت ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ریش پێویستی به‌ بڕیاری ته‌شریعی کرد، له‌ په‌رله‌مانی کوردستان هه‌موو هه‌نگاوێک ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ده‌رچوواندنی ئه‌و بڕیاره‌ و داواش له‌ ته‌واوی فراکسیۆنه‌کان ده‌که‌ین هاوکار و پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌بن که‌، له‌م قۆناغه‌ خزمه‌تێکی باشه‌ به‌ کرێنشینانی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکردووە "له‌ کۆتایدا هاوڵاتیانی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌، فراکسیۆنی پارتی ده‌نگ و ڕه‌نگی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌و له‌ په‌رله‌مانی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی داواو ماف و خواسته‌کانتان ده‌کات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان