کوردستانی
هه‌رێمى كوردستان به چڕى بۆردوومان ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، توركیا له رێگه‌ى درۆن و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى چه‌ندین گوندى هه‌رێمى كوردستانى بۆردوومان كرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "ئه‌مشه‌و توركیا له رێگه‌ى درۆن و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى، سێ گوندى له بنارى قه‌ندیل بۆردوومانكرد كه پێكدێن له سڵێ و كورته‌ك له سنورى ئێندزه".
هه‌روه‌ها "له سنورى پێنجوێنیش چه‌ند گوندێكى بۆردوومانكردووه، به‌هۆى ئه‌و بۆردوومانه‌وه ئاگر له گوندى ساڵیاوا و كانى میران له پێنجوێن كه‌وتووه‌ته‌وه، له سنورى ئامێدیش بۆردوومانه‌كانى به‌رده‌وامییان هه‌یه".
توركیا بڕیاریدا به‌شێوه‌یه‌كى فراوان بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستان بكات و پێشتریش په‌رله‌مانى وڵاته‌كه گڵۆپى سه‌وزى بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێم هه‌ڵكرد.
ع