کوردستانی
ئهندامێكى جڤاتى گۆڕان: پێویسته گۆڕان داواى لێبوردن له خهڵك بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گوڕان رایدهگهیهنێت، پێویسته گۆڕان بگهڕێتهوه بۆ بهرهى گهل، وهك چۆن ههموو حزبهكان خهریكى خۆ رێكخستنهوهن.
بەیار گوللی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گوڕان رایگهیاند "هەموو حزبەکان بە راست و چەپ و بە ئیسلامی و عەلمانی خەریکی خۆ رێکخستنەوەن بۆ هەلبژاردن بەڵام تازە بەتازە گوڕان خەریکی تەسفیاتی حساباتی ناوخۆیە".
باسى لهوشهكرد "تیمی گوڕان لە حکومەت شکستی خواردووە جگە لە بەرژەوەندی شەخسی خۆیان کەسێک هەیە یەک دەستکەوتمان پێمان بڵێت، هەندێک لە وەزیرەکان هەشت ساڵە لەسەر جەستەی گوڕان وەزیرن و بەشێکیان لەساڵی نەوەتەکانەوە بەرپرسیاریەتی گەورەیان هەیە چیان کردووە بێگومان هیچ".
وتیشى "باشترە گوڕان زوو بریار بدات ئەگەر لە بەرەی دەسەڵاتە پیرۆزی تیمە حکومییە شکستخواردووەکەی بێت، ئەگەر لەبەرەی گەلە با هەرچی زووە داوای لێبورن بکات و بگەڕێتەوە بەرەی گەل".
ع