کوردستانی
كه‌مئه‌ندامان ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامان هێنراوه له دواكه‌وتن و نه‌دانى مووچه‌كانیان، هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌كه‌ن.
سه‌نگه‌ر عوسمان، جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێم دۆخێكى خراپى بۆ كه‌مئه‌ندامان درووستكردووه، به‌و مووچه كه‌مه‌وه چه‌ندین رۆژ مووچه‌كانمان دواده‌كه‌وێت".
وتیشى "كه‌مئه‌ندامان له‌وپه‌ڕى خراپیدان و ماڵ هه‌یه پاره‌ى نییه نان بكڕێت، هه‌یه نه‌خۆشه پاره‌ى نییه ده‌رمان بكڕێت، حكومه‌تى هه‌رێمیش بێ باكه و دانیشتووه و هیچ هه‌ڵوێست و قسه‌یه‌كى نییه".
باسى له‌وه‌شكرد "هه‌فته‌ى داهاتوو ته‌واوى كه‌مئه‌ندامان ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن دژى ئه‌و دۆخه‌ى بۆمان درووستكراوه".
ع