کوردستانی
خۆپیشاندان بهردهوامه و 7 كهس كوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ناڕهزایهتییهكانى كوردانى رۆژئاواى كوردستان بهردهوامى ههیه و تا ئێستا حهوت كهس كوژراون.
ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ناوچەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا درێژەی هەیە و بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا 7 هاوڵاتیی سووریا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژراون.
دوای دەنگۆکان لەسەر ئاسایی بوونەوەی پێوەندی تورکیا و سووریا، خەڵکی باكووری رۆژئاوای سووریا کە دژی ئاسایی بوونەوەی پێوەندی دوو وڵاتەکەن هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتیەکان لە دژی تورکیا چڕ بووەوە.
ناڕەزایەتییەکان لە عەفرین، باب، ئێعزاز و جرابلۆس زیادی کردووه، ژمارەیەک لە کوژراوەکان لە نێوان هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە ئەو شارانە بۆ 7 کەس بەرز بووەتەوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
ع