ئابووری

ده‌ست به‌ كڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جوتیاران كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌ست به‌ كڕینه‌وه‌ى گه‌نمى جوتیاران كرا

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى كشتوكاڵ سلێمانى ده‌ستیكرد به‌ كڕینه‌وه‌ى گه‌نمى بنه‌تۆوى جوتیاران و بۆ هه‌ر ته‌نێك 860 هه‌زار دینار ده‌دات.

پشتیوان حەمە عەلی، بەڕێوەبەری بەشی بەرهەمهێنان پەسەندکردنی تۆو لە سلێمانی رایگەیاند "لەسەر فەرمانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەست کرا بە کڕینەوەی بنەتۆوی گەنم لە تەرزەکانی سلێمانی 2 و جیهان 99 لەو جوتیارانەی کە بنەتۆویان وەرگرتبوو لە بەشەکەمان وە کێڵگەکانیان و بەرهەمەکانیان".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە دوای ئەنجامدانی پشکنینی کێڵگەیی و پشکنینی تاقیگەیی پەسەند کرابوون لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتمان کە بۆ پارێزگای سلێمانی بڕی دوو هه‌زار تەن دیاری کراوە بکڕێتەوە لە جوتیاران لەسەر بنەمای بڕوانامەی پەسەندکردنی تۆو بە نرخی 860 هه‌زار دینار بۆ یەک تەن لە پلەی باوەڕپێکراو، 885 هه‌زار دینار بۆ پلەی تۆمارکراو".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لە قۆناغەکانی داهاتودا ئەم بڕە لە بنەتۆو پاک ئەکرێتەوە و دەرمانی دژە کوێرو ئەکرێت و ئامادە ئەکرێت وەکو بنەتۆوێکی باوەڕپێکراو دابەشبکرێت بەسەر جوتیاراندا بە نرخی پاڵپشتی".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان