کوردستانی
سلـێمانی.. لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 300 شوێن داخراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەمانگی ئازاردا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە 6 هەزار شوێنیان بەسەركردووەتەوە و لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان بەهۆی سەرپێچیەوە "345" شوێن داخراون و زیاتر لە شەش سەد شوێنیش رووبەڕووی سزای یاسایی كراونەتەوە.
لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی ئاداری ۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە و بەپێی ئامارەكە "لەو مانگەدا لیژنەكان سەردانی (6) هەزار و (379) شوێنیان كردووە و بە ووردی لە چۆنیەتی پابەندبون و جێبەجێ كردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكانیان كۆڵیوەتەوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكان (637) شوێن پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كراوە و (424) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن. بەھۆی جۆرەكانی سەرپێچیەكانەوە (345) شوێن داخراون و لەبەرامبەر سەرپێچیەكانیان سزادراون و (2) شوێنیش رووبەڕووی دادگا كراوەتەوە".
لە ئامارەكەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە "لە مانگی ئازاردا بڕی "68" تۆن و پێنج سەد كیلۆگرام موادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو زیان بەخش لە ناوبراوە".
بە پێی رێنماییەكانی لیژنە ھاوبەشەكان ھەرشوێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكاندا رووبەرووی داخستن یان دادگا دەكرێنەوە.