کوردستانی
هیچ ئاوارهیهكى سوريى بهزۆر نهنێردراوهتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لە چەند رۆژی رابردوو ڕاپۆرتێک بڵاوکرایەوە کە عیراق پەنابەرە سوورییەکانی بەزۆر گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەیان، گوایە لە هەرێمی کوردستانیش ئەو حاڵەتە روویداوە.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نیودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "هیچ کەسێک بەزۆر نەگەڕێندراوەتەوە سووریا و هیچ بڕیارێكی حکومی لەم شێوەیەش لە ئارادا نییە، نەک تەنیا پەنابەران بەڵکوو هیچ ئاوارەیەکی ناوەڕاست و خوارووی عیراق لە هەرێمی کوردستان بە ناچارکردن رەوانە نەکراونەتەوە".
باسى لهوهشكرد "ئەو سەردانیکەرانەی لە رێگەی ڤیزەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بەگوێرەی یاسا و رێنماییانەییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و کوردستانیش پابەندە بەهەمان رێنماییەکان".
شایانی باسە زیاتر لە 250 هەزار پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستان دا هەن کە لە نێو کەمپ و دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن.
ع