عیراقی

مه‌سعود بارزانى: مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عیراق پرسێكى نیشتمانییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سعود بارزانى: مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عیراق پرسێكى نیشتمانییه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عیراق پرسێكى نیشتمانییه‌.

مه‌سعود بارزانى، لەدیدارەکەدا له‌گه‌ڵ ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمه‌ریکا له‌ عیراق وتى "هۆکارەکانی سەردانی بۆ بەغدا ئه‌وه‌یه‌ دوای ئەوەی هەست بەوە کرا کە نیازپاکی هەیە لە چارەسەرکردنی گرفتەکان و پابەندبوون بە دەستوور و دروستبوونی کەشێکی ئەرێنی لە بەغدا و هەروەها بۆ باس کردنی ئەو بابەتانەی کە رەهەندی نیشتیمانی هەیە سەردانی بەغدای کردووە".

باسى له‌وه‌شكرد " مانه‌وه‌ى هێزى هاوپه‌یمانان له‌ عیراقپرسێکی نیشتیمانییە و پەیوەست نییە بە لایەنێک و دەبێ سەقامگیریی و بەرژەوەندییەکانی عیراق لەبەرچاو بگیرێت".

ماوه‌ى دوو رۆژه‌ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى سه‌ردانى به‌غداى كردووه‌ له‌ باره‌ى كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان ده‌كات.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان