گێتی

ریشى سوناك تووشى گه‌وره‌ترین شكست هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریشى سوناك تووشى گه‌وره‌ترین شكست هات

مه‌ودا میدیا-

حزبه‌كه‌ى ریشى سوناكى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا تووشى گه‌وره‌ترین شكست هات و ده‌سه‌ڵاتى له‌ ده‌ستدا و له‌به‌رانبه‌ردا پارتى كرێكاران سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام حزبه‌كه‌ى ریشى سوناك كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بوو تووشى شكستێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو هات و ده‌سه‌ڵاتیشى له‌ده‌ستدا.

به‌پێى ئه‌نجامه‌كان "پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆن (63%)ی كورسیەكانی پەرلەمانی پەریتانیای بردەوە و 411 كورسی بەدەستهێناوە".

هه‌روه‌ها "پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار 131 كورسی بەدەستهێناوه‌و بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو (248) كورسی كەمیكردووە".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ لیبراڵ دیموكراتەكان 71 كورسیان بەدەستهێناوە، بەراورد بە پێشوو 63 كورسی زیادیكردووە.

ع
Qaiwan
Qaiwan