کوردستانی

گوندێکی ئەم پارێزگایەی هەرێمی کوردستان کەرەنتینەکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گوندێکی ئەم پارێزگایەی هەرێمی کوردستان کەرەنتینەکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوبەری تەندروستی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت ئەو گوندە کەرەنتینە کراوە کە تووشبووەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابووە ئاماژەی بەوەشکرد هاوڵاتییانی شاری هەڵەبجە بەشێوەیەکی باش رەچاوەی رێنماییە تەندروستییەکان دەکەن .

ئازاد مستەفا، بەڕێوبەری تەندروستی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە پارێزگای هەڵەبجە 12 حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە کە سەرجەمیان لەژێر چاودێری تەندروستیدان، هەروەها بەشێکیان هیچ نیشانییەکیان نییە، بەڵام چاودێرییان دەکرێت بۆ دروستبوونی هەر گۆڕانکارییەک".

ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لە تووشبووەکان کارمەندێکی تەندروستییە و ژن و منداڵەکانیشی تووشبوون، هەروەها ئێمە وەک تەندروستی هەلەبجە ئەو گوندەمان کەرەنتینە کردووە کە ئەو کارمەندی تەندروستییەی لێبووە لەبەر دڵنیابوون لە تەندروستی دانیشتووانی ئەو گوندە".

بەڕێوبەری تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییانی شاری هەڵەبجە بەشێوەیەکی باش رەچاوەی رێنماییە تەندروستییەکان دەکەن و ئەمەش کارێکی باشە و رێگری زیاتر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکات".
Qaiwan
Qaiwan