گێتی

رێژه‌ى به‌شداریكردنى هاوڵاتییان له‌ ده‌نگدان زۆر كه‌مه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێژه‌ى به‌شداریكردنى هاوڵاتییان له‌ ده‌نگدان زۆر كه‌مه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینى، گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام رێژه‌ى به‌شداریكردن دواى هه‌شت كاتژمێر زۆر كه‌مه‌.

هه‌ینى رابردوو، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ئێران له‌ نێوان پێنج كاندید به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام رێژه‌ى به‌شداریكردن له‌ خوار له‌ %50 بوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچكام له‌ كاندیده‌كانى نیوه‌ى زیاتری ده‌نگیان نه‌هێنا، هه‌ڵبژاردن له‌نێوان دوو زۆرترین كاندید چووه‌ گه‌ڕى دووه‌م.

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مه‌سعود پزیشكیان و سه‌عید جه‌لیلى، ركابه‌رى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بوون به‌ سه‌رۆك كۆمارى ئێران ،به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى باسه‌، رێژه‌ى به‌شداریكردنى هاوڵاتییانى ئێران له‌ هه‌ڵبژاردن زۆركه‌مه‌و پێشبینى ده‌كرێت له‌ گه‌ڕى یه‌كه‌م رێژه‌كه‌ كه‌متر بێت.

پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مڕۆ ماوه‌ى هه‌ڵبژاردن درێژ نه‌كرێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پشت به‌ زۆرینه‌ ده‌به‌سترێت و كاتى هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆى ته‌واو بێت و ده‌رگاى بنكه‌ و سندوقه‌كانى ده‌نگدانیش دابخرێن.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی


News

ژن و ئابووریی کشتوکاڵی

لەلایەن نەرمین عوسمان