کوردستانی
پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی عیراق، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئەو با بەهێزەی بەشێك لە پارێزگاكانی گرتووەتەوە كۆتاییدێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.
دەستەی كەشناسیی عیراق، بڵاوكراوەیكردوەوە، ماوەی دوو رۆژە لە باكووری رۆژئاوای وڵاتەوە بایەكی بەهێز بە ئاڕاستەی ناوەڕاست و بەشێك لەباشوور هەڵیكردووە و بەو هۆیەشەوە تۆز و خۆڵ بەرزبووەتەوە و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە رۆژی یەك شەممەوە عیراق دەكەوێتە ژێر كارریگەریی بارستەهەوایەكی مامناوەندی دەریای ناوەڕاست و ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزینی پلەكانی گەرما.
باسی لەوەشكردووە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا جارێكیتر پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام بەو شێوەیە بەردەوام نابێت و ناوبەناو دادەبەزێت.
ئ.پ