عیراقی

هیچ بڕیارێك لە بارەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نەدراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ بڕیارێك لە بارەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نەدراوە


مەودا میدیا-
هەرچەندە بەشێك لە میدیاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان وایان بڵاوكردەوە گوایا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوونەوەی ژمارە 14ی پارێزگای نەینەوا بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەكان بە نایاسایی دەزانێت، بەڵام ئەو هەواڵە رەتكرایەوە. 

نووسینگەی راگەیاندنی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەوەكالەت، راگەیەنراوێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هیچ بڕیارێكیان لەبارەی دوایین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواوە دەرنەكردووە بەوەی كە نایاسایی بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەوان هیچ سەرنجێكیان لە بارەی ئەو كۆبوونەوەیەوە نەداوە و هەرچیش لەو بارەیەوە وتراوە دوورە لە راستییەوە. 

دوێنێ هەینی لە بەشێك لە میدیاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ههەواڵێك بڵاوكرایەوە گوایا  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوونەوەی ژمارە 14ی پارێزگای نەینەوای بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەكان بە نایاسایی زانیوە. 
ئ.پ

شەوی رابردوو نووسینگەی موحسین مەندەلاوی، لە روونكردنەوەیەكدا ئەو دەنگۆیەی رەتكردەوە و راگەیاند، هیچ سەرنج یان بڕیارێكیان سەبارەت بەكۆبوونەوەی ژمارە 14ی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نەداوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان