کوردستانی

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی جۆرە قازانجێكی مادییەوە بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی جۆرە قازانجێكی مادییەوە بڕیاریدا


مەودا میدیا-
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە یەكێتیی زانایانی ئاینیی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك  سەبارەت بە مامەڵەكردن بە پسووڵەی وەرگرتنی گەنمەوە بڵاو دەكاتەوە و بڕیار لەبارەی قازانجەكەیەوە دەكات.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایگەیاندووە، كەسێك ئەگەر جووتیاری راستەقینە نەبێت و خاوەن زەوی كشتوكاڵی نەبێت، بەڵام پسووڵەی گەنم وەربگرێت و دواتر بیفرۆشێتەوە، ئەوە حەرامە و درووست نییە.

لە روونكردنەوەكەدا ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم باسی لە دوو خاڵ كردووە سەبارەت بە مامەڵەكردن بە پسووڵەی وەرگرتنی گەنم كە لە خاڵی یەكەمدا دەڵێت" لە رووی شەرعییەوە بە هیچ شێوەیەك دروست نییە‌ كەسێك جووتیاری راستەقینە نەبێت و خاوەن زەوی كشتوكاڵی نەبێت، بەڵام پسووڵەی گەنم وەربگرێت ‌یان پێی بدرێت و دواتر بیفرۆشێتەوە".
 
لە خاڵی دووەمیشدا ئەنجومەنەكە دەڵێت"دروست نییە جووتیاری خاوەن زەوی بە رێگەی نایاسایی و ناشەرعی یان بە بەكارهێنانی (واستە) و (بەرتیل) هەوڵ بدات زیاتر لە ئەندازەی زەوییەكەی (استحقاق)ی لە پسووڵەكەدا بۆ بنووسرێت.
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان