کوردستانی
ژمارەی سەرپێچیكاران لە سلێمانی كەمیكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
سەرەڕای پشووەكانی جەژن و هاتنی ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران بۆ سلێمانی، بەڵام ژمارەی سەرپێچییەكانی دووكانداران كەمبووەتەوە.
گۆران قادر سەرۆكی لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند"بەپێی دواین ئاماری لیژنەكەیان، لەمانگی رابردوودا سەرەڕای پشووەكانی جەژن و هاتنی گەشتیارێكی زۆر بۆ شاری سلێمانی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی سەرپێچییەكان و داخستن و لەناوبردن و ئاگاداركردنەوەی دووكارنداران و خاوەن جێگاكان كەمبووەتەوە".
وتیشی"لە مانگی شەشی ئەم ساڵدا لێژنەكەیان نزیكەی حەوت هەزار دووكان و بازاڕ و شوێنی گشتی گەڕاون و 468 سەرپێچییان تۆمار كردووە، لە كاتێكدا لە مانگی پێشوتردا حەوت هەزار و 448 سەرپێچی تۆمار كرابوون، بەوەش سەرپێچییەكان لە ماوەی ئەو مانگەدا كەمیكردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" تەنها لە مانگی شەشدا بە نزیكەیی 54 ملیۆن دینار، سزای دارایی سەرپێچیكاران دراوە كە پارەی ئەو سەرپێچییانە دەبێتە بەشێك لە داهاتی حكوومەت".
ئ.پ