کوردستانی
یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە مەلاریا لە عیراق تۆماركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنێ هەینی، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی مەلاریا لە عیراق دەستنیشانكرا كە تووشبووەكە ژنێكی بیانییە.
بە وتەی بەرپرسانی تەندروستی عیراق، ئەو ژنە بیانییە یەكەم حاڵەتی تووشبووە بە ڤایرۆسی مەلاریا كە بۆ ئیشكردن سەردانی ماڵانی كردووە و ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
بەرپرسانی تەندروستی عیراق ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، تیمەكانی پزیشكی بەردەوام سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن كە ئەو ژنە تووشبوە بەو ڤایرۆسە سەردانی كردوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، كە ماوەی چەند ساڵێكە عیراق هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی مەلاریای تێدا تۆمار نەكراوە.
ئ.پ