کوردستانی

ئەمڕۆ هیچ ئاژەڵێك لە كوشتارگەكانی سلێمانی سەر نەبڕدراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ هیچ ئاژەڵێك لە كوشتارگەكانی سلێمانی سەر نەبڕدراوە


مەودا میدیا-
بەهۆی ناڕەزایەتی گۆشتفرۆشەكانەوە، ئەمڕۆ لە كوشتارگاكانی ئاژەڵ لە سلێمانی هیچ گۆشتفرۆشێك ئامادەنەبوو ئاژەڵ سەرببڕێت. 

نەجمەدین عەلی، یەكێك لە گۆشتفرۆشانی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند"كوشتارگەكانی سلێمانی پزیشكی ڤێتێرنەری لێیە و پشكنین بۆ ئەو ئاژەڵانە دەكەن كە سەریان دەبڕن و هەر جارێك بە ناوێكە بڕێك پارەی زیادەیان لێوەردەگرن".

وتیشی"هۆكاری ناڕەزایەتی ئەوان ئەوەیە كە كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت، بەناوی پشكینین بۆ گۆشتی ئاژەڵەكان و لێدانی مۆر، نزیكەی 10 هەزار دینار بۆ هەر سەر ئاژەڵێك وەردەگرن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئێستا نرخی گۆشت زۆر گران بووە و خێرێكی ئەوتۆ لە نرخی گۆشت ناكەن، كەچی لە كوشتارگەكانیش بڕێكی زۆر پارەیان لێوەردەگرن، ئەوەش وایكردووە تەنها هیلاكییان بۆ بمێنێتەوە".

باسی لەوەشكرد"ئەوان لارییان لەوە نییە كە لایەنی ڤێتێرنەری پێشتر  بڕە پارەیەكی لێوەردەگرتن، بەڵام ئێستا كۆمپانیایەكی تر هاتووە و ئەویش بڕە پارەیەكی زیادەیان بۆ هەر سەرئاژەڵێك لێوەردەگرێت".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان