کوردستانی
پەروەردەی هەولێر چەند هەلێكی كار رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر چەند هەلێكی كار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و میلاك رادەگەیەنێت و ئارەزوومەندان دەتوانن لە ئێستاوە داواكاری پێشكەش بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، كۆمەڵگەیەكی پەروەردەیی حكومی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە خوێندنی ئینگلیزی كە پێكدێت لە باخچەی منداڵان، قۆناغەكانی بنەڕەتی و ئامادەیی، پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە مامۆستایانی میلاك، وانەبێژ و دەرچووانی دانەمەزراو هەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هەریەك لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ و ئەو دەرچووانەشی كە دانەمەزراون دتوانن فۆرم پێشكەش بكەن بە مەبەستی وەرگرتن لە رێگەی ناردنی سیڤی بە شێوەی (پی دی ئێف) بۆ واتساپی ژمارە تەلەفۆنی
(07505106262)
باسی لەوەشكردووە، دوا كات بۆ ناردنی سیڤی 1/8/2024 دەبێت و مەرجیشە پێشكەشكار ئاماژە بە ئاستی زمانی ئینگلیزی و بڕوانامە و پسپۆڕییەكەی بدات، ئەو كەسانەشی كە ئەزموونی وانەوتنەوەی پێشووتریان هەبێت، چانسیان زیاترە.
ئ.پ