کوردستانی
نزیكەی شەش ملیۆن تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای دەستكردن بە دوورینەوەی گەنمی ئەمساڵ، تا ئێستا حكومەتی عیراق ببە نزیكەی شەش ملیۆن تۆن گەنمی لە جوتیاران وەرگرتووە.
حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە عیراق رایگەیاند، ئەمساڵ لە سەرەتای وەرزی دوورینەوەی گەنمی جوتیارانەوە تائێستا 5.9 ملیۆن تۆن گەنم لە جوتیارانی عیراق وەرگیراوە.
وتیشی، وەرگرتنی گەنمی جوتیاران هێشتا كۆتایی نەهاتووە و چاوەڕێش دەكرێت تا كۆتایی وەرز ئەو بڕە زیاد بكات و بگاتە شەش ملیۆن و 300 هەزار تۆن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران لە ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیادیكردووە، چونكە لە ساڵی رابردوودا 4.5 ملیۆن تۆن گەنمیان لە جوتیارانیان وەرگرتووە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا نزیكەی شەش ملیۆن تەنیان لێوەرگرتوون و پرۆسەی وەرگرتنەكەش هێشتا كۆتایی نەهاتووە.
ئ.پ