تەندروستی
روسیا چارەسەری شێرپەنجەی دۆزییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
روسیا سەركەوتنی قۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوەی كلینیكی دەرمانێكی دژە شێرپەنجەی راگەیاند.
ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویكردەوە، لە زاری بەرپرسانی روسیاوە بڵاویكردووەتەوە، شارەزایانی تەندروستی و لایەنە تەندروستییەكانی حكومەتی ئەو وڵاتە توانیویانە سەركەوتووانە جۆرێك دەرمانی دژە شێرپەنجەی رووسی درووست بكەن و بە سەركەوتوویی قۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوە كلینیكیەكانی تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەوە دەبێتە یەكەم دەرمانی رووسی بۆ چارەسەری جینی نا ڤایرۆسی دژی شێرپەنجە، كە مۆڵەتی لە وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی پشكنینی كلینیكی.
باسی لەوەشكردووە، پشكنینەكان بریتی بوون لە 13 نەخۆش كە تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 78 ساڵدایە و وەلامدانەی زۆر ئەرێنییان بۆ دەرمانەكە هەبووە و چاوەڕێش دەكرێت لە قۆناغەكانی داهاتوودا بە تەواوی پەرەی پێبدرێت و دواتریش بە رەسمی وەك چچارەسەری شێرپەنجە لە جیهاندا بناسێنرێت و بڵاوبكرێتەوە.
ماڵپەڕەكە هەروەها ئاماژەی كردووە بەوەی دەرمانەكە لەلایەن كۆمپانیای "رووسی بایۆتەكنەلۆجی" پەرەی پێدراوە.
ئ.پ