عیراقی

تووشبووانی پەتای خوێنبەربوون لە عیراق زیادیكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تووشبووانی پەتای خوێنبەربوون لە عیراق زیادیكرد


مەودا میدیا-
ژمارەی تووشبوانی  پەتای خوێنبەربوون لە سەرتاسەری عیراق لە هەڵكشاندایە، بە جۆرێك پارێزگای زیقار لە لوتكەی تووشبوون و گیانلەدەستداندایە. 

 دكتۆر هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری پاڵپشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند" لە ماوەی رابردوودا لە پاریزگای زیقار 26 كەسی تر تووشی پەتای خوێنبەربوون بوون و چوار كەسیش گیانیان لە دەستداوە كە زۆربەیان لە قەزای شەترە بوون". 

وتیشی" 21 تیممان درووستكردووە بۆ رژاندنی دەرمان و هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو پاتەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەرچەندە ئامارێكی روون نییە لەسەر ژمارەی تووشبووان بە پەتای خوێنبەربوون لە عیراق، بەڵام نزیكبووەتەوە لە 100 كەس و ژمارەی گیانلەدەستدانیش 10  كەسی تێپەڕاندووە". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan