کوردستانی
پلەی گەرما دادەبەزێت و ئەگەری نمەباران هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستانیش ئەگەری نمەبارانێكی كەم هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە ئەو خۆڵبارینەی كە شاری سلێمانی و دەورووبەری گرتووەتەوە نامێنێت و سبەینێش لە ناوچە سنوورییەكان ئەگەری پروشكەباران هەیە.
كەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش یەك بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.
باسی لەوەشكردووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەكانی باكووری هەرێمیش نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بارینی كەمێك پروشكە بارانیش لە ناوچە سنوورییەكانی باكوور هەرێم هەیە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 42
سلێمانی : 38
دهۆك : 38
كەركووك : 43
هەڵەبجە : 41
گەرمیان : 44
زاخۆ : 38
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 27
ئ.پ