کوردستانی
لە شەش مانگدا 38 سەرپێچیكار لە یەك بنكە دەستگیر كراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئامارێكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێباز لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 38 رواوچی و سەرپێچیكار دەستگیر كراون.
ئارام محەمەد، لێپرسراوی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێباز بە مەودا میدیای راگەیاند"لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 38 كەسیان لە سنوری بنكەكەیان دەستگیر كردووە كە سەرپێچی رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەیان كردووە و زۆربەشیان لە كاتی راوكردندا دەستگیر كراون".
وتیشی"لەگەڵ دەستگیركردنی ئەو سەرپێچیكارانە دەستگیراوە بەسەر سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی بەكاریانهێناوە كە بریتیبوون لە هەشت تاپڕ، چوار موەلیدە و كۆمەڵێك كەرەستەی تر".
سەبارەت بە وەرزی گەرما و پێویستی ئاژەڵە كێوییەكان بە ئاو، لێپرسراوی بنكەكە رایگەیاند"تا ئێستا لە هەندێك چەم و كانیاوەكانی سنورەكە ئاو ماوە و وشكی نەكردووە، لە بەرنامەشیاندایە لە هەفتەی داهاتوودا هەندێك لە كانیاوەكان پاك بكەنەوە بۆئەوەی ماوەیەكی زۆرتر ئاویان تێدا بمێنێتەوە و ئاژەڵەكان بێئاو نەبن".
ئ.پ