کوردستانی
ناونوسین بۆ وەرگرتنی ژمارە تابلۆی دڵخوازی هەڵەبجە دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
رۆژی دووشەممە 8ی تەموز، لە پارێزگای هەڵەبجە ناونوسین بۆ وەرگرتنی ژمارە تابلۆی دڵخوازی ئۆتۆمبێل لە هاتوچۆی پارێزگاكە دەستپێدەكات.
ماڵپەڕی ترافیك ئیف ئێمی حكومەتی هەرێم بلاویكردووەتەوە، سبەی دوو شەممە ناونوسین دەستپێدەكات بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت ببنە خاوەنی ژمارە تابلۆی دڵخوازی خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای هەڵەبجە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەركەس بیەوێت ژمارە تابلۆی دڵخوازی پارێزگاكەی هەبێت پێویستە لە دوای وەرگرتنی كۆدی مامەڵە لە سایتی رەسمی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، لە رۆژی سێشەممەش خۆیان ئامادە بن لە بەڕێوەبەرایەتییەكە بەمەبەستی كڕینی ژمارەكە و ئەنجامدانی تیروپشك.
ماڵپەڕەكە باسی لەوەشكردووە، هەركەس خوازیار بێت دەتوانێت لە سبەینێوە كۆدی مامەڵەكە وەربگرێت.
ئ.پ