کوردستانی

گۆڕان... هێرشه‌كانى توركیا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى كوردستان ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان... هێرشه‌كانى توركیا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى كوردستان ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێكی بزووتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لەسەر رەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کاریگەری دادەنێت.

فەرمان حەسەن، ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند "هەر جۆرە گۆڕانکاری ئەمنیەتی یان سەربازی لە هەرێم لەوانە هێرشەکانی تورکیا، كاریگه‌رى له‌سه‌ر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانى كوردستان دەبێت".

وتیشی "ئەو ئەگەرە هەیە کە دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم هێرشەکانی تورکیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە و ئەوە بکەنە بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان".

بڕیاره‌ رۆژى 20ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان