کوردستانی
توركیا ده‌یان هاوڵاتیی كورد له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستگیرده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به توركیا له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستیانكردووه به گرتنى كوردان.
تا ئێستا دەیان هاوڵاتیی کوردی سووریا دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان و ئاسایی کردنەوەی پێوەندی تورکیا و سووریا لە گرێ سپی دەستگیر کراون.
دوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هەفتەی رابردوو لە شاری گرێ سپی بە ئامانجی ئیدانەکردنی هێرشە رەگەزپەرستانەکان بۆ سەر سووریایەکان و هەروەها ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ئەنقەرە و دیمەشق، تا ئێستا دەیان هاوڵاتیی لەوانە چالاکێکی سیاسی لە ئەو شارە لەلایەن گروپه چه‌كداره‌كانى سەر بە تورکیا دەستگیرکراون و بۆ بنکەی سەربازی ئەو گروپانه گواستراونەتەوە.
هه‌فته‌ى رابردوو له چه‌ند شارێكى رۆژئاواى كوردستان كورده‌كان ده‌ستیان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی كرد و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى 10 كه‌س كوژراون و به ده‌یانیش برینداربوون.
ع