کوردستانی
له باوه‌شى باوكى كه‌وته ناو ئاو و خنكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لەکاتی وێنەگرتندا منداڵێك له باوه‌شى باوكى كه‌وته ناو ئاوى بێخاڵ و خنكا.
به‌رگرى شارستانى سۆران بڵاویكرده‌وه "منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بە ناوی دارین لە باوەشی باوکی بووه، لە کاتی وێنەگرتندا کەوتووه‌ته ناو ئاوی هاوینەهەواری بێخاڵ و خنکاوه.
باس له‌وه‌شكراوه "خێزانەکە کوردن و دانیشتووی هەولێرن بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لە هاوینەهەواری بێخاڵ کردووە و تاوەکو ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ساڵانه له گه‌شت و سه‌یران، به ده‌یان هاوڵاتیی له هه‌رێمى كوردستان به گه‌نج و پیر و ژن و پیاو ده‌كه‌ونه ناو ئاو و ده‌خنكێن.
ع