کوردستانی

حەوت كۆڵبەری كورد كوژران و برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت كۆڵبەری كورد كوژران و برینداربوون

 مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە‌ 8ی تەمووز، شەش كۆڵبەری كورد لە سنووری نەوسوودی رۆژهەڵاتی ئێران بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە كوژران و بریندار بوون و كاسبكارێك لە سنووری بانە برینداربوو.

بە پێی زانیاری سەرچاوەیەكی تایبەت، لەلایەن هێزەكانی هەنگی مەرزی، تەقە لە پێنج كۆڵبەر لە سنووری نەوسوودی رۆژهەڵاتی ئێران كراوە و كۆڵبەرێك بە ناوی"ئەیووب محەممەدی" گیانیلەدەستداوە و چوار كۆڵبەری دیكەش كە ناوەكانیان ئاشكرا نەكراوە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

 ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی یەكشەممە لە هەمان سنوور، كۆڵبەرێكی مێرمنداڵ بە "ناوی سینا نادری" تەمەن 18 ساڵ، تەقەی لێكراوە و برینداتر كراوە، هەمان رۆژیش لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، كاسبكارێك بە ناوی "رێبوار رشیدی" تەقەی لێكراوە و برینداركراوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانە كرا. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان