ئابووری
گۆشتفرۆشێك داخرا گۆشتی بەستوی بەنرخی فرێش فرۆشتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێناییەكانی كاركردن و فرۆشتنی گۆشتی بەستو بە نرخی گۆشتی فرێش، لیژنە هاوبەشەكان دوكانی گۆشتفرۆشی بەهەشتی شار دادەخات.
شۆڕش كەمال، سەرۆكی لیژنەی چواری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی پابەندنەبوون به رێنماییەكانی كاركردن بەگشتی، مەرجەكانی ڤێتێرنەری بەتایبەتی و خاوكردنەوەی گۆشتی بەستو و ساغكردنەوە و فرۆشتنی بەنرخی گشتی فرێش، لیژنەكە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی بەهەشتی شار لە گەڕەكی كانی كوردە دادەخات".
باسى لهوهشكرد "بەپێی رێنماییەكان، ئەوە فێڵی بازرگانییە و بە یاسا سزای بۆ ئەنجامدەرانی دەستنیشان كراوە، بۆیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە خاوەنەكەی روبەڕوی رێكاری یاسای دەكرێتەوە".
له ماوهى رابردوو چهندینجار بههۆى فێڵكردن لهكاتى فرۆشتنى گۆشت، گۆشتفرۆشهكان سزا دراون.
ع