ئابووری

راوێژكاری سودانى باس له‌هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژكاری سودانى باس له‌هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ نرخى دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ تۆمارده‌كات و راوێژكارێكى سودانیش باس له‌ هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ندێك هۆكارى ده‌ره‌كى هه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌، فشارى گه‌نجینه‌ و بانكى یه‌ده‌گى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا بۆ دابینكردنى دارایی داواكاریی بۆ دۆلار له‌حیسابى دۆلارى وڵاته‌كه‌مان".

وتیشى "هه‌ندێ هۆكارى ناوخۆیش هه‌یه‌ كه‌ سود له‌ له‌ كردار و فشارى ده‌ره‌كى وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ى قازانج به‌ده‌ستبهێنن، به‌تایبه‌ت له‌ مامه‌ڵه‌ى دۆلارى كاش، ئه‌وه‌ش ته‌نها هاوڵاتیی لێى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دڵنیابن نرخى دۆلار به‌وه‌ى كه‌ بۆى دانراوه‌ له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى داده‌به‌زێت و بازاڕ جێگیر ده‌بێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە