عیراقی

هه‌شت مانگه‌ په‌رله‌مانى عیراق بێ سه‌رۆكه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌شت مانگه‌ په‌رله‌مانى عیراق بێ سه‌رۆكه‌

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى هه‌شت مانگه‌، په‌رله‌مانى عیراق بێ سه‌رۆكه‌ و تا ئێستاش نه‌توانراوه‌ كه‌سێك بۆ شوێنه‌كه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق دیارى بكرێت.

هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ى مانگێكه‌ په‌رله‌مانى عیراق له‌ پشوودایه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ى رابردوو تا ئێستا چه‌ندین هه‌وڵدراوه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكێكى نوێ بۆ په‌رله‌مانى دیاری بكرێت و یه‌ك گه‌ڕى هه‌ڵبژاردنیش بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چووه‌ به‌ڵام نه‌توانراوه‌ سه‌رۆك دیارى بكرێت.

نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌رزى یاسادانان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ پێویسته‌ كارى له‌سه‌ر بكرێت، دانانى سه‌رۆكێكى نوێیه‌ بۆ په‌رله‌مانى عیراق".

وتیشى "له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنى دواى پشووى یاسا دانان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان