عیراقی

هاوسه‌رى به‌غدادیی له‌ سێداره‌ ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوسه‌رى به‌غدادیی له‌ سێداره‌ ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دادگاى كه‌ره‌خ سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر هاوسه‌رى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی، ئه‌میرى پێشووى داعش سه‌پاند.

به‌پێی به‌یاننامه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵاى دادوه‌ریی له‌ به‌غدا دادگای تاوانی كه‌رخ، سزای له‌سَیداره‌دانی بۆ ئه‌سما محه‌مه‌د، هاوسه‌ری ئه‌بوبه‌كر به‌غدای بوو ده‌ركرد، به‌تاوانی ئه‌وه‌ی چه‌ندان ژن و كچی ئێزیدی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ بارمته‌ گرتبوو.

پێشتر له‌ دیمانه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى راگه‌یاندبوو "ژنان و كچانی ئێزیدی كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له‌ شنگال له‌ رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا گیرابوون، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی داینابوون و وه‌ك كه‌نیزه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كردن".

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ "سزاكه‌ى به‌پێی ماده‌ی چوار/1 و ماده‌ی دوو/1 و 3 له‌ یاسای نه‌هێشتنی تیرۆری ژماره‌ 13ی ساڵی 2005 دراوه‌، ئه‌ویش به‌پێی سزاكانى ماده‌ی حه‌وت/ یه‌كه‌م له‌ یاسای رزگاربووانی ژنانی ئێزیدی ژماره‌ هه‌شتی ساڵی 2021".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە