کوردستانی

سبه‌ینێ له‌م پارێزگایه‌ى هه‌رێم پشووه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ له‌م پارێزگایه‌ى هه‌رێم پشووه‌؟

مه‌ودا میدیا-

ئه‌گه‌رچى له‌ هه‌ندێك له‌ پارێزگاكانى عیراق، به‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه‌ سبه‌ینێ كراوه‌ته‌ پشوو، به‌ڵام پارێزگای هەولێر رەتی دەکاتەوە ئه‌وان به‌ هه‌مان هۆكار سبه‌ینێ بكه‌نه‌ پشوو.

سابیر حسێن، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "سبه‌ینێ پلەی گەرما لە هەولێر 45 پله‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێى ئه‌و پێشبینییانه‌ى کەشناسیی بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ و هیچ بڕیارێکیش له‌ ئارادا نییە، كه‌ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوه‌ سبەی لەو سنووره‌ پشوو رابگەیەندرێت".

راشیگه‌یاندووه‌ "له‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌كان دەوام ئاسایی دەبێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ عیراق له‌ پارێزگاکانى زیقار، موسەننا و واست بڕیار دراوه‌ بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەى گەرماوه‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ دەوام له‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی حکومەت رابگیرێت و كراوه‌ته‌ پشووى فەرمى.

هاوكات، به‌پێى راگەیەندراوى دەستەى كه‌شناسی عیراق، سبه‌ینێ پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە و له‌ هەشت پارێزگا پلەى گەرما ده‌گاته‌ 50 پلەى سیلیزى.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan