کوردستانی
ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای 174 هاوڵاتی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناحیەی خەلیفانی سەر بەقەزای سۆران بەردەوامی هەیە بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی هاوڵاتییان ئەمڕۆش ئەنجامی پشکنینی 179 هاوڵاتی ئاشکرا کرا.
جەواد مەهدی، تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجامی پشکنینی 179 هاوڵاتی دانیشتووی خەلیفان گەڕاوەتەوە کە سەرجەمیان نەگێتیڤ بووە واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون".
جێگای ئاماژەیە، لە ناحیەی خەلیفان تاوەکو ئێستا 7 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.