عیراقی

عیراق لەشکرکێشییه‌كانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر خاکه‌كه‌ى ره‌تده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق لەشکرکێشییه‌كانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر خاکه‌كه‌ى ره‌تده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئەنجومەنى وەزاریى ئاسایشى نیشتمانیى عیراق، له‌ سه‌ر هێرشه‌كانى سوپای تورکیا بۆ سەر خاكه‌كه‌ى هاته‌ ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت "لەشکرکێشى سوپاى تورکیا بۆ ناو خاکى عیراق، سەرکۆنە دەکەن".

ئەنجومەنه‌كه‌ بەسەرپەرشتیی محەمەد شیاع سودانى، کۆبووەوە و گفتوگۆی لەسەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.

به‌پێى ئه‌و راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، "لەکۆبوونەوەکەدا پرسی دەستێوەردان و پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان گفتوگۆی لەبارەوەکراوە و جەخت لەسەر رەتکردنەوەی دەستێوەردانی سەربازیی تورکیا و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عیراق کرایەوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئەنجومەنى وەزاریى، بەپێویستى دەزانێت تورکیا رەچاوی بنەمای دراوسێیەتیی باش بکات و بەشێوەیەکی دیپلۆماسی و لەگەڵ حکومەتی عیراق لەسەر پرسە ئەمنییەکان هەماهەنگی بکات".

روونیشكراوه‌ته‌وه‌ "لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە شاندێک بەسەرۆکایەتیی راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی، رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشەکە و گەیشتن بە هەڵوێستێکی هاوبەش بۆ ئەو پرسانەی کاریگەرییان لەسەر سەروەری عیراق هەیە".

هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی داوا لەسەرجەم هێز و لایەنە نیشتمانییەکان دەکات پشتیوانی هەڵوێستی حکومەتی عیراق بن و جەختیش لەبەکارنەهێنانی خاکی عیراق بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ دەکاتەوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان