کوردستانی

به‌ ده‌یان كۆڵبه‌ر كوژراون و به‌ سه‌دانیش برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ ده‌یان كۆڵبه‌ر كوژراون و به‌ سه‌دانیش برینداربوون

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى راپۆرتێكى میدیا ئێرانییه‌كان، له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، به‌ ده‌یان كۆڵبه‌ر كوژراون و به‌ سه‌دانیش برینداركراون.

له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، به‌ ته‌قه‌ى سوپاى پاسداران "33 كۆڵبه‌ر كوژراون  و 287 كۆڵبه‌ریش برینداركراون".

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ "14 له‌و كۆڵبه‌رانه‌ى كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانیی ته‌مه‌نیان له‌ خوار 18 ساڵییه‌وه‌یه‌".

هه‌روه‌ها "زۆرترین رێژەی کوژرانی کۆڵبەران لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە رووی داوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە