ئابووری

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: 31 هه‌زار مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردنى خانووه‌ زیاده‌ڕۆكانمان بۆ هاتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: 31 هه‌زار مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردنى خانووه‌ زیاده‌ڕۆكانمان بۆ هاتووه‌

مه‌ودا میدیا-

پارێزگارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رو 31 هه‌زار مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردنى خانووه‌ زیاده‌ڕۆكانمان بۆ هاتووه‌ و كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ دواى ئه‌و بڕیاره‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ تاپۆكردنى خانووه‌ زیاده‌ڕۆكان، له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى له‌ شاره‌وانییه‌كان 31 هه‌زار مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردنمان بۆ هاتووه‌".

وتیشى "قۆناغ به‌ قۆناغ كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و به‌شێكى ئه‌و مامه‌ڵانه‌ كاریان بۆ كراوه‌ و جێبه‌جێكراون".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و مامه‌ڵه‌ى یاساكه‌ بیگرێته‌وه‌ كارى بۆ ده‌كرێت، له‌م كاته‌شدا وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى نوێ راگیراوه‌ به‌پێى یاساكه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan