کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ 2 نیسانی 2020 لە دەباشان بەسەرپەرشتی لاھور شێخ جەنگی, ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەھیدانی كوردستان و تێكۆشەری گەلەكەمان و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال جەمال حەكیم ئاغا بە چەند ساتێك وەستان دەستیپێكرد و پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی نارد بۆ كەسوكار و دۆستان وهەڤاڵانی خوالیخۆشبوو، هەروەها ڕێزێكی زۆرەوە روانییە پابەندبوونی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی حكومەتی ھەرێم و ستایشی شەونخونی و ماندووبوونی بێ سنووری پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و ھێزەكانی ئاسایش و ناوخۆی كرد كە جەنگاوەری پێشەوەی جەنگی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیانن 

لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەکەدا، بە تێروتەسەلی گفتوگۆی كرد لەسەر لێكەوتە و كاریگەرییەكانی ئەم دۆخە سەختە لەسەر ئابووری ھەرێم و عێراق و جیھان و لەو بارەیەوە بەدەست خۆشییەوە پێشوازیكرد لە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە دەستكارینەكردنی مووچەی فەرمانبەران سەرەڕای  سەختی بارودۆخەكە،

هەروەها لەنێو ھەڵسەنگاندنی دوا پێشھاتەكانی بارودۆخی عیراق تەئكیدیكرایەوە لەسەر پێویستی ھاتنەئارای ھەرچی زووە پێكھێنانی حكومەتێك كە خواستی رەوای خەڵكی عێراق و ھەرێمی كوردستان بپارێزێت و پابەندبێت بە دەستوور وەك چوارچێوەی گشتی پاراستنی مافی ھەموو پێكھاتەكان و لە نێویاندا مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان چارەسەری بنەڕەتی كێشەھەڵپەسێراوەكانی نێوان حكومەتی ھەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی.

سەبارەت بە ئەركە حزبی و رێكخراوەییەكان مەکتەبی سیاسی بڕیاری پێویستی دا بۆ بەگەڕخستنەوە و رێكخستنەوەی كاری ئۆرگانەكان لەچوارچێوەی پابەندی تەواو بە رێنماییە تەندروستییەكان و پاڵپشت و ھاوكاری ھەنگاوەكانی دامەزراوەكانی حكومەت و كەرتی تەندروستی ھەرێم بن  لەم بوارەدا.

لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بەشێك لە تیمی یەكێتیی لە حكومەت بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان