ئابووری
كاتى چاوپێكهوتنى دامهزراندن بۆ ژمارهیهك هاوڵاتیی بڵاوكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان كاتى چاوپێکەوتن بۆ پێشكهشكارانى دامەزراندن بڵاودهكاتهوه و رایدهگهیهنێت "هەرکەس ئامادەنەبێت مافی دەفەوتێت".
دەقی راگەیەندراوەکە:
بۆ پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتیمانیی ناحیەیی پێباز، سەرجەم ئەو پاڵیۆراوانەی کە ناویان لە لینکەکانی خوارەوە هاتووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی کارتی نیشتیمانیی ناحیەیی پێباز، دوای وردبینیکردن و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە رەچاوکردنی مەرجی تەمەن لە لایەن لێژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاریکراوە.
تێبینی: هەر کەسێک لە سهرەی خۆی بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت.
یەکەم: دەرچووانی بەشی یاسا و ئە ندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاریی( IT ) ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن:
رۆژی سێشەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢٣ کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە بە گوێرەی ریزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو. لە کاتژمێر ٩ی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی (٢) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن.
لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا
https://drive.google.com/.../1B6B8N.../view...
دووەم: دەرچووانی بەشی ئەندازیاریی کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندییەکان و گەیاندن بەم جۆرەی خوارەوە ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن:
رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢٤، کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە بە گوێرەی ریزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو لە کاتژمێر ٩ی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەیتی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی (٢) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن .
- لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی ئەندازیاریی کۆمپیوتەر ، پەیوەندییەکان و گەیاندن:
https://drive.google.com/.../1B5dXP4u0VbviN43ZcSn.../view...
بۆ ئەم مەبەستە پاڵێوراو پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت:
١_ وێنەی رەسەن لە کارتی نیشتیمانی.
٢_ وێنەی رەسەن لە کارتی زانیاریی.
٣_ وێنەی رەسەن یاخود پەسەندکراو لە بڕوانامەی دەچوون بە نمرەوە.
٤_ تایبەت بە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان پێویستە بەڵگەنامەی پەسەندکراو بهێنێت کە بسەلمێنێت کە کوڕ یان کچی شەهیدانی سەربەرزی کوردستانن.
پ ح ع