عیراقی

گۆڕانكارییه‌كان له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانى نه‌ینه‌وا جێبه‌جێده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانكارییه‌كان له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانى نه‌ینه‌وا جێبه‌جێده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى له‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا بڕیارى گۆڕانكارییه‌كانى پۆسته‌ ئیدارییه‌كان درا، ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى دروستبوو، وه‌ داواش ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نى پارێزگا جێبه‌جێكردنى گۆڕانكارییه‌كان رابگرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، غیاس سورچى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى 7ى نه‌ینه‌واى یه‌كێتى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌ ئێستادا كه‌ بڕیاری گۆڕانكارییه‌كانى قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى قه‌زا و ناحیه‌كانى داوه‌، به‌ پێى یاساى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان مافى خۆیانه‌ و هیچ كێشه‌كى تێدا نییه‌".

وتیشى "كوتله‌ى هاوپه‌یمانى نه‌ینه‌واى یه‌كگرتوو كه‌ كوتله‌ى پارێزگارى پێشوو نه‌جم جبوورى و پارتییه‌، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نیان كردووه‌ و سكاڵایان تۆمار كردووه‌ له‌ دادگاى ئیداريى، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ره‌كانى پارتیش به‌ هه‌مانشێوه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ و سكاڵایان تۆمار كردووه‌، به‌ڵام به‌پێى پێوه‌رى ئه‌نجومه‌ن سوودى نابێت و گۆڕانكاریی روونادات".

روونیشیكرده‌وه‌ "تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك له‌ دادگاى ئیداريى و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقه‌وه‌ نه‌دراوه‌ كه‌ بڕیارى جێبه‌جێكردنى گۆڕانكارییه‌كان رابگیرێت كه‌ ته‌نها ئه‌وان له‌ ده‌سه‌ڵاتیاندایه‌، بۆیه‌ هیچ گرفتێك نییه‌ كه‌ كار به‌و گۆڕانكارییانه‌ نه‌كرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان