عیراقی

گۆڕێكی بەكۆمەڵی سەردەمی داعش دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕێكی بەكۆمەڵی سەردەمی داعش دۆزرایەوە

مەودا میدیا-
تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی بەغدا لە هەوڵێكیاندا توانییان لە بیری عەلۆ عەنتەر لە قەزای تەلەعفەر، گۆڕێكی بەكۆمەڵ بدۆزنەوە كە تەرمی 107 قوربانی دەستی داعشی تێدا بووە.

ریاز كەریم، بەڕێوەبەری پاراستن و كاروباری گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عیراق رایگەیاند "تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، لە یەك جێگەدا كە وەكو گۆڕێكی گەورەی بەكۆمەڵ بووە، 107 تەرمیان دۆزیوەتەوە كە بەشێكیان بە تەواوی شیبوونەوە".

وتیشی "ژمارەیەك لەو تەرمانەی كە لە گۆڕە بە كۆمەڵەكەدا دۆزراوەتەوە بەهۆی ئەوەی ناسنامەیان پێبووە، دەناسرێنەوە و دەزانرێت كە كێن و خەڵكی كوێن". 

 بیری عەلۆ عەنتەر دەكەوێتە سنووری قەزای تەلەعفەر و یەكێكە لەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی كە پێشبینی دەكرێت زیاتر لە هەزار قوربانی دەستی داعشی لە ئێزدیدییەكانی خەڵكی شنگال هاوڵاتیانی قەزای تەلەعفەر تێدا بێت و بەوەش دەبێتە یەكێك لە گەورەترین گۆڕە بە كۆمەڵەكانی عیراق. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان