عیراقی

شەش ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عیراق كوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عیراق كوژران

مەودا میدیا-
لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانی هێزە ئەمنییەكانی عیراق لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە، شەش ئەندامی سەرباز كوژران كە یەكێكیان ئەفسەر بووە. 

كەناڵی چوارەمی عیراق راگەیاند، هێزێكی سوپا بە نوێنەرایەتی فەوجی یەك لە لیوای كۆماندۆی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ گەڕان بە دوای تیرۆرستانی داعش لە گوندی ئەلعەیت لە ناحیەی خان بەنی سەعدی سەر بە پارێزگای دیالە ئەنجامداوە. 

وتیشی، لە كاتی پشكنینەكانی هێزەكەدا لەلایەن گرووپێكی داعشەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا پێنج سەربازی عیراق و ئەفسەرێك بە پلەی مقەدەم بە ناوی (خزێر نازم الزوهیری) كوژراون.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانی عیراق، تا ئێستاش لە هەندێك ناوچەی عیراق تیرۆرستانی داعش بە نهێنی و بە شێوەی شانەی مردوو بوونیان هەیە و لە دەرفەت دەگەڕێن بۆ هەركاتێك كار و چالاكی تێدا ئەنجام بدەن. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان