کوردستانی
كۆتا رۆژ بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق كۆتا رۆژى بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان دیاریكرد و رایده‌گه‌یه‌نێت "تاوه‌كو درەنگانی شەوی 20ی ئه‌م مانگه پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوام دەبێت بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین بڕی گەنم وەربگیرێت".
له راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 16ى ته‌ممووزى 2024، رایگه‌یاندووه "کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ لیژنەی ناوەندی بەبازاڕکردن کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و تێیدا دوایین پێشهاتەکانی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە عیراق و هەرێم تاوتوێ کرا".
ئه‌وه‌ش هاتووه "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر راگرتنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران درا و 20ی تەممووز وەک کۆتا وادە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ( هەولێر و سلێمانی و دهۆک) دیاری کرا".
وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "تاوه‌كو درەنگانی شەوی 20ی تەممووز پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین بڕی گەنم وەربگیرێت و لیژنەی ناوەندی بەبازاڕکردن بەردەوام دەبێت لە ئاسانکاریکردن لە پڕۆسەکەدا بۆ جووتیارانی هەرێم".
پ ح ع